دوو کرێکاری کورد بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بوونە قوربنی

هەنگاو: دوو کرێکاری کوردی خەڵکی شاری سنە لە کاتی کارکردندا و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بوونە قوربانی.

١٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٢:١١

 

هەنگاو: دوو کرێکاری کوردی خەڵکی شاری سنە لە کاتی کارکردندا و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بوونە قوربانی.

بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی  مرۆڤیی “هەنگاو”، رۆژی شەممە (۱۸ی خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ٧ی ئاوریلی ٢٠١٨)، دوو کرێکاری کورد و خەڵکی شاری سنە بەهۆی نەبوونی ئەمنیەت لە بەرزایی بەربوونەوەو بوونە قوربانی.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سنە یەکێک لە کرێکارەکان بەناوی "نەوید محەمەدی" تەمەن۲۸ ساڵ دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

 هاوکات کرێکارێکی دیکەش بەناوی "ئیسماعیل زەندی" بە سەختی بریندار بووەو هەنووکە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

ئەو دوو کرێکارە لە کاتی کارکردن لە پرۆژەی بیناسازیی "شیرین عسل" لە شارۆچکەی پیشەسازیی ژمارە ۳ی شاری سنە و بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی ئیمەنی تووشی ئەو رووداوە بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە