دوو کوڵبەری کورد لە شاری خۆی لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژران

هەنگاو: دوو کۆلبەری کورد لە سنوورەکانی شاری " خۆی" سەر بە پارێزگای ئورمیە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.

٨ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٢٣:٤٣


هەنگاو: دوو کۆلبەری کورد لە سنوورەکانی شاری " خۆی" سەر بە پارێزگای ئورمیە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠( ٢٨ی مای ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچەی سنووری ئەلەند لە شاری خۆی دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەست دا.


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی راگەیاند کە ناوی ئەو دوو کۆڵبەرە کوژراوە برێتین لە " موحسێن دەرویشزادە" و " ئیبراهیم جوردیزج".


ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی " کەرکووش" لە قەزای سەفائییەی شاری خۆی بوون.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەلگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١١ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە