دوو کچ لە کامیاران و ئابدانان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کچ لە شارەکانی ئابدانان و کامیاران بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٣ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٣:١٨

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کچ لە شارەکانی ئابدانان و کامیاران بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ١٢ی ژوئەنی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە گوندی پشتە سەر بە کامیاران خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری کامیاران ناسنامەی ئەو ژنە لاوەی “ژیلا مزەفەری” ڕاگەیاندووە کە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی (١٧ی جۆزەفان / ٧ی ژوئەن)، کچێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی ئابدانان لە پارێزگای ئیلام بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە خۆی هەڵواسیوە.

ئەو کچە تەمەن ٢٤ ساڵە بە ناوی “ئانا سەیدمیرزایی” لە ماڵی باوکی، خۆی هەڵواسیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە