دوو کچی مێرمنداڵ لە سونقوڕ و میاندواو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا + ئامار

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کچی مێر منداڵ لە شارەکانی سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان و میاندواو سەر بە پارێزگای ئورمیە.

١٣ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٣:٢٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کچی مێر منداڵ لە شارەکانی سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان و میاندواو سەر بە پارێزگای ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (١٢ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢ی مەی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سونقوڕ بە ناوی ”هدیە محەمەدی“  کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هدیە بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە (١٠ی بانەمەڕ / ٣٠ی ئاوریل)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی خانکەندی میاندواو بە ناوی ئەفسانە دەریایی، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینیەوە(٤ مانگ)، لانیکەم ١٤ مێر منداڵی کچ کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە