دوو کچی ١٦ و ١٧ ساڵە لە سەرپێڵی زەهاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

دوو کچی ١٦ و ١٧ ساڵە لە سەرپێڵی زەهاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

23:16 - 29 July 2018

 

هەنگاو: گوشاری دەروونی لەسەر هاووڵاتیانی ناوچەی بوومەلەرزە لێدراوی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان و کەمتەرخەمیی بەرپرسان بە نیسبەت دابین کردنی پێداویستییەکانی ژیان، لەو ناوچانە هێشتا قوربانی دەگرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢٩ی ژوئیەی ٢٠١٨)، دوو کچی مێر منداڵی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە هۆی گوشاری دەروونی  کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەرپیڵی زەهاو ناسنامەی ئەو دوو کچە مێرمنداڵەی مریەم ڕوستەمی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی زەعفەران و نووشین تورابی فەڕ تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی قەڵخانی سەرپێڵی زەهاو ڕاگەیاندووە.

سەچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەوو دوو کچە مێرمنداڵە کە هەر دوویان خزمیشن، بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو دوو کچە لە ڕێگای خواردنی حەب و لە مەودای کەمتر لە چەند کاتژمیر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی کە مریەم و نووشین لەماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا بە هۆی گوشاری دەروونی کە هۆکارەکەی ژیانی سەخت و پڕ ئازاری دوای بوومەلەرزە بووە، تووشی خەمۆکی ببوون.