دوو کۆڵبەر بە هۆی بەربوونەوە لە چیا بریندار بوون

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار و سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە چیا بریندار بوون.

١١ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٥:٠٤

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار و سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە چیا بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕؤ پێنج شەممە (١١ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٣١ی ژانویەی ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٦ ساڵی خەڵکی پیرانشار لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی کانی خودای پیراشار، بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزشکیدایە هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە (٩ی ڕێبەندان / ٢٩ئ ژانویە)، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی بەخشی کۆساری سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی ”هەراویل“ ی سەڵماس  لە هەڵدێرێک بەربووەتەوە و بریندار بووە.

ناسنامە ئەو کۆڵبەرە لاوە ”سامی ڕەشیدی“ کوڕێ محەمەد ڕاگەیەندراوە کە پشت و لاقی بریندار بووە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە