دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و شنۆ بریندار کران

هەنگاو: لە رۆژانی رابردوودا دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی بانە و شنۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ک

٢٧ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٥:١٠

 

هەنگاو: لە رۆژانی رابردوودا دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی بانە و شنۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢١( ١٥ی ئاوریلی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی "زاهیر خدرزادە" لە سنووری ئەم شارە کەوتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری ئێران و بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زاهیر خدرزادە لاقی گوللەی بەر کەوتووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ئەو شارە.

لە لایەکی دیکەوە لە رۆژانی رابردوودا لاوێکی شنۆیی بە ناوی " فەرشاد خوشمەرام" لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە کەوتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامی و بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە