دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە بریندار بوون

هەنگاو: لەماەی ڕۆژانی ڕابردوودا ، دوو کۆڵبەر لە سنورەکانی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکاین ئێران بریندار بوون.

٥ سەرماوەز ٢٧١٨، ٠٩:٥٥

 

هەنگاو: لەماەی ڕۆژانی ڕابردوودا ، دوو کۆڵبەر لە سنورەکانی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکاین ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی، شەوی شەممە (٣ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە، کۆڵبەرێک بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو، لە سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٤٠ ساڵەی ”حوسەین بەبریان“ ناسراو بە حوسەین حەمە دەروێشی، ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،ئ ەسبی ئەو کۆڵبەرەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی تەرگەوەری ئورمیە بە ناوی مامش عەلیزادە لە بەرزاییەکانی دالانپەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران، بە تووندی بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە