دوو کۆڵبەر لە ئورمیە و پاوە بریندار بوون + ئامار

هەنگاو: دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنوورەکانی ئورمیە و پاوە بریندار بوون و بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٥ .

٢٩ خەرمانان ٢٧١٨، ١٨:١٥

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنوورەکانی ئورمیە و پاوە بریندار بوون و بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٥ کۆڵبەری کورد بوونەتە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە (٢٩ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٢٠ی سێپتامبری ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی شمشێر سەر بە شاری پاوە بە ناوی ”یادگار مەحموودی“ تەمەن ٢٣ ساڵ، بە هۆی بەربوونەوە لە کوێستانەکانی ”کەل هەرات“ی نەوسوود، بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە (٢٧ی خەرمانان / ١٨ی سێپتامبر)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی دزەی مەرگەوەڕی ئورمیە بەناوی ”رەحمەت محەمەدی“ تەمەن ٤٥ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری مەرگەوەڕ بە سەختی بریندار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ١٤ کەسیان بریندار بوون و کەسێکیشیان گیانی لە دەست داوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە