دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کران

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٤:٤٧

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (٢٨ی خەزەڵوەر ٢٧١٨/ ١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی چۆمانی شاری بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار کراون.

بە هۆی ئەو تەقەکردنەوە، دوو کۆڵبەری خەڵکی ئاوایی ئارمەردەی بانە بە ناوەکانی “لوقمان فەتاحی و لوقمان ئەعلەم” بە سەختی بریندار کراون.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گوازراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئەسب و کەل و پەلی کاسبکارەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە