دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار بریندار کران

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٨ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٩:٤١

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٣٠ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی پیرانشار دەستڕێژیان لە کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریندارەی ”محەمەد حەسەن زادە“ و ”محەمەد چووکەڵی“ ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەببەستی چارەسەریی پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری چۆمان لە هەرێمی کوردستان و لە ژێر چاوەدێریی پزشیکیدان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە