دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی ئورمیە بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوون

هەنگاو: دوو کۆڵبەری دیکە لە سنورەکانی سەردەشت و شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

٢ بەفرانبار ٢٧١٨، ٠٩:٥١

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری دیکە لە سنورەکانی سەردەشت و شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەوآڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری سەردەست تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بریندار کراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارە ”عەلی مام وەیسی“ تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی (باسک کۆڵسە) ڕاگەیەندراوە.

ئەو کۆڵبەرە کە لاقی بە سەختی بریندار کراوە، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی  ئورمیە کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”ڕەحمان مامدی“ لە ناوچەی سنوری دەشەبێڵی سەردەشت، درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بریندار کراوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی پاییزی ئەمساڵدا، ٢٥ کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان کوژراوە و ٥٣ کۆڵبەریش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە