دوو کۆڵبەری دیکە لە سەردەشت بریندار بوون

هەنگاو: لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومتی ئێران لەشاری سەردەشت، لانیکەم دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

٢٤ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٠٠:٢٣

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومتی ئێران لەشاری سەردەشت، لانیکەم دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، شەوی سێشەممە (٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت دەستەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کەسیان بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە ئەحمەد باساوی و ڕێبوار خزرپوور ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە سەختی بریندار کراون و بە مەبەستی چارەسەری ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت کراون.

بەرەبەیانی هەمان ڕۆژیش کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ئیسماعیل عەزیزی لە سنوورەکانی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە