دوو کۆڵبەری سەردەشتی بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوون

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

١٣ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٢:١٧

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (١٣ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی دینارانی شاری سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد کردووە و لەئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە ”ئومید ساڵح پوور“ تەمەن ٢٣ ساڵ و ”کەماڵ قادریان“ تەمەن ٢٨ ساڵ و خێزاندار ڕاگەیندراوە.

ئەو دوو کە لاقی هەردوویان بە سەختی پێکراوە، بە مەبەستی چارەسەریی پزشیکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت کراون.

چەند سەر ئەسبی ئەو کۆڵبەرانەش لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا کوژراون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە