دوو کۆڵبەری مەریوانی بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوونە قوربانی + وێنە

هەنگاو: دوو کۆڵبەری مەریوانی لە کاتی گەڕانەوە لە کۆڵبەری بۆ ماڵی خۆیان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیانیان لەدەست دا.

٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٥:٠٥

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری مەریوانی لە کاتی گەڕانەوە لە کۆڵبەری بۆ ماڵی خۆیان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیانیان لەدەست دا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، دوو کۆڵبەر ڕۆژی سێشەممە (١٩ی پووشپەری ٢٧١٨ / ١٠ی ژوئیەی ٢٠١٨) لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە  و نزیک گووندی نژمار بە هۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا.

لەو ڕووداوەدا سێ کەس گیانیان لەدەست داوە کە دوو کەسیان کۆڵبەر بوون.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی”فەرهاد شاوەیسی” و محەممەد ڕەزایی” ڕاگەیاندووە.

شایانی باسە محەممەد باوکی دوو منداڵی بچووکە.

ئەم دوو کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی ساوای مەریوانن کە لە سنووری تەتەی هەورامان خەریکی کۆڵبەری بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە