دوو کەس لە بانە و سەقز بە هۆی کێشەی ئابووری خۆیان کوشت

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە شارەکانی سەقز و بانە دوو کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢١:٢٦

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە شارەکانی سەقز و بانە دوو کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی “شیما دەستیان” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شیما ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و دایکی منداڵێک بووە و بەهۆی کێشەی ماڵی و ئابوورییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی “عەتائوڵڵا ئەمین زادە” ناسراو بە “عەتا خەیات” بە هۆی کێشەی ئابووری و هەژارییەوە شادەماری خۆی بڕییوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا ٥٥ هاووڵاتیی ڕەگەزی نێر لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٥٥٪ی ئەو خۆکوشتنانە واتە (٣٠ حاڵەت) بە هۆی کێشەی ئابووری و هەژاری و بێکارییەوە بووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە