دوو کەس لە بۆکان دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی بۆکان دوای بانگ کران بۆ ناوەندێکی سەربازی دەستبەسەر کران.

٢٠ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١١:٠٩

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی بۆکان دوای بانگ کران بۆ ناوەندێکی سەربازی دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕؤژی شەممە (١٧ی خاکەلیوەی ٢٧١٩ / ٦ی ئاوریلی ٢٠١٩)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی قەرەگۆڵی بۆکان بەناوەکانی ”هیوا قوربانی ئەقدەم“ و ”محەمەد ئەلیاسی؛ دوای بانگ کران بۆ ناوەندێکی سەربازی، دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە دوای بانگ کران بۆ پاسگای ”قەرەموسالی“ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی کاتی شاری بۆکان گوازراونتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

پاش چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی هیوا و محەمەد، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستتدا نیە و بنەماڵەکانیان هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە نەیانتوانیوە کە پەیوەندییان لەگەڵ بگرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە