دوو کەس لە بەندکراوانی شنۆ گوازرانەوە بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە

هەنگاو: دوو کەس لە بەندکراوانی مانگی ڕابردووی شاری شنۆ دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرانەوە.

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٢:٥٠


هەنگاو: دوو کەس لە بەندکراوانی مانگی ڕابردووی شاری شنۆ دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرانەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، دوو کەس لە بەندکراوانی مانگی پووشپەڕی شاری شنۆ بە ناوەکانی “ڕەحیم ڕەفعەت” و “ڕەحمان تابش” دوا نزیکەی ٤٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شنۆ گوازراونەتەوە.


ئەو دوو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ١٤ و ١٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ ٦ کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون.


شەش کەسی دیکە بە ناوەکانی کەیوان شوانی، بێهرووز بایزیدی، ئەبووبەکر عەبدی، ئەبووبەکر بیلال، سەعید تابناک و ئەسکەندەر محەمەدپوور هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیراوە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە و مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە