دوو کەس لە بەندیخانەی کرماشان لە سێدارە ڕزگارییان بوو

هەنگاو: دوو بەندکراو کە مەترسی سێدارەیان لەسەر بوو دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو.

٢٧ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٣:٢٥

 

هەنگاو: دوو بەندکراو کە مەترسی سێدارەیان لەسەر بوو دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جەبار تەجری، بەرپرسی شۆرای بەدواچوونی کێشەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوان، دوو پەروەندەی کوژران لە کرماشان کۆتاییان پێ هات و تۆمەتبارەکان بەخشراون و حوکمی سێدارەکەیان هەڵوەشاوەتەوە.

ئەو دوو هاووڵاتیە لە دوو پەروەندەی جیادا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە