دوو کەس لە خۆپێشاندەرانی ئورمیە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران بە تۆمەتی بەشداری لە ئەو خۆپێشاندانانەی کە بەمەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان حوکمی بەندکرانی ب

٤ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٠٩:١٩

 

هەنگاو: دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران بە تۆمەتی بەشداری لە ئەو خۆپێشاندانانەی کە بەمەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان حوکمی بەندکرانی بە سەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی “ڕەزا ئیسماعیلی” و “کەیوان زارع” کە لە کاتی  ناڕەزایەتی دەربڕین بە نیسبەت هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، هەر کامەیان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” و لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر چابوک بە سەر ئەو دوو کەسەدا سەپاوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر و ئێستا لە بەندی لاوانی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە