دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری کرمانشاه ئازاد کران

هەنگاو: دوو برای پێڕەوی ئایینی یاری کە لەکاتی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردووی کرماشان دەستبەسەر کرابوون، بە بارمتە ئازاد کران.

٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٠:٤٦


هەنگاو: دوو برای پێڕەوی ئایینی یاری کە لەکاتی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردووی کرماشان دەستبەسەر کرابوون، بە بارمتە ئازاد کران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو برای خەڵکی داڵاهۆ و دانیشتووی کرماشان بە ناوەکانی ”سیرووس عەزیزی“ و ”نادر عەزیزی“ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ئازاد کراون.


ئەو دوو برایە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای دوو مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی کرماشان بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوا گوازرابوونەوە.


لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا ئەو دووبرایە کە پێڕەوی ئایینی یاری بوون، لە مافی مرەخەسی بێبەش کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە