دوو کەس لە کرماشان لەسێدارە دراون

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە سێدارە دراون.

١٨ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٠:١١

 

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە سێدارە دراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشت بەستن بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی شەممە (٧ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢٧ی ئاوریلی ٢٠١٩) حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتیە”شایان ئیبراهیمی” تەمەن ٢١ ساڵ و “نووروڵڵا زەنگنەوەندی” تەمەن ٣٨ ڕاگەیەندراوە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە