دوو کەسی دیکە لە سنە و کامیاران دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کرانەکانی ئەندامانی حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستان، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی

٢٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢١:٠٤

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کرانەکانی ئەندامانی حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستان، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی ئەو حیزبە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕژی سێ شەممە (٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٢ی فێوریەی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سیروان قوربانی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستان و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

لە ڕاپۆرتێکدا کە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەر کردنی سیروان قوربانی، دەستیان بەسەر کەل و پەلی ناوبراودا گرتووە و موبایلی خوشکی سیروان بە ناوی سەمیرایان لەگەڵ خۆیان بردووە. سەمیرا قوربانی ئەندامی کۆمیتەی ژنانی حیزبی وەحدەتی ملییە و داوایان لە نابراو کردووە لە ڕۆژانی داهاتوودا خۆی بەو ئیدارەیە بناسێنێ.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە (٢٢ی ڕێبەندان/١١ فێوریە) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاووڵاتیەکی تەمەن ٣١ ساڵیان بە ناوی محەممەد سەلیمی خەڵکی ناوچەی سیروان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.

محەمەد سەلیمی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە