دوو گریلای پژاک لە نزیک پاوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو گریلای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە تێکهەڵچوونێکدا کە لە کوێستانەکانی نزیک پاوە ه

٧ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٠:٢٤

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو گریلای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە تێکهەڵچوونێکدا کە لە کوێستانەکانی نزیک پاوە هاتووە ئاراوە، گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو (٤ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٢٦ی سیپتامبری ٢٠١٨)، دوو گریلای پژاک لە نزیک شاری پاوە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و گیانیان لە دەست داوە.

شایەتحاڵێک کە ئەو ڕووداوەی لە نزیکەوە بینیوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، ئەو دوو گریلایە لە کوێستانی “کەڕیسان” و لە شوێنێک بە ناوی “بانە مەڕان” کە لە نێوان پاوە و نۆریاو هەڵکەوتووە، کەوتوونە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و گیانیان لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی جێگای متمانە، تەرمی ئەو دوو گریلایە بۆ کرماشان گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە نە پژاک و نە میدیاکانی سپای پاسداران هەواڵی ئەو تێکهەڵچوونەیان بڵاو نەکردووەتەوە.

لە ڕیکەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ئەمساڵیش ٣ گریلای دیکەی پژاک لە نزیک پاوە کەوتبوونە بۆسەی سپای پاسداران و گیانیان لە دەست دابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە