دووهەمین کۆڵبەری خەڵکی خۆی لە ماوەی کەمتر لە یەک حەفتەدا کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی خۆی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. چوارشەممەی ڕابردووش کۆڵبەرێکی دیکە لەو سنوورە کوژرابوو.

٢٥ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١١:٠٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی خۆی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. چوارشەممەی ڕابردووش کۆڵبەرێکی دیکە لەو سنوورە کوژرابوو.

بەپێی هەواڵێ گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە(٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١٤ی ئاوریلی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری خۆی کۆڵبەرێکی گەنجیان بە دەسترێژی گولە کوشت.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٤ ساڵەی”بەهمەن رەوشەنی” کوڕی بەیات ڕاگەیاندووە کە دانیشتووی ئاوایی بلەسووری خواروو سەربە ناوچەی ئەلەندی شاری خۆی بووە.

ئەوە دوهەمین کۆڵبەری خڵکی ئەلەنەدە کە لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئەلەند بە ناسنامەی بێهروز چەتۆرزادە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژرا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی (٢٠ مارسی ٢٠١٨ هەتا ٢٠ی مارسی ٢٠١٩)، لانیکەم ٢٥٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتەوە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٧٥ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و ١٨٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە