دوکتور ناسر همەتی لە دۆسیەیەکی دیکەدا دیسان سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: دوکتور ناسر همەتی چالاکی کورد و دانیشتووی ئیسفەهان کەئێستا لە بەندیخانەی دەستگردی ئەو شارە ماوەی سزای ٢ ساڵ بە

١٦ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٧:١٠

 

هەنگاو: دوکتور ناسر همەتی چالاکی کورد و دانیشتووی ئیسفەهان کەئێستا لە بەندیخانەی دەستگردی ئەو شارە ماوەی سزای ٢ ساڵ بەندکرانەکەی تێدەپەڕێنێت، لە دۆسیەیەکی دیکەدا دیسان سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی  ٢٧٢١ (٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢١)، دوکتور ناسر همەتی، دەروونناس و وەرگرێری کورد و خەڵکی ئابدانان کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان ڕاگیراوە، لە دۆسیەیەکی دیکەدا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕسی ئیسفەهان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەت سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ناسر هیمەتی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی بەفرانبار٢٧١٨ (٢٦ی دێسامبری ٢٠١٩) و لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر و بەیاننامەی تایبەت بە چلەی گیانبەختکردوانی خۆپیشاندانەکانی پاییزی ٢٠١٨ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٣ی مەی ٢٠٢١) لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسفەهان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” و “بێ ڕێزێ بە ڕێبەری ئێران” سزای دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

دوکتور ناسر همەتی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٠ی جولای ٢٠٢١) دوای سەردان بۆ بنکەی جێبەجێکردنی سزاکانی ئیسفەهان دەستبەسەر و بۆ تێپەرکردنی ماوەی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی دەستگردی ئەو شارە  گوازرایەوە.

دوکتور ناسر همەتی پزیشکی دەروونناس و وەرگێری خەڵکی شاری ئابدانانی سەربە پارێزگای ئیلام و یەکێک لەچالاکانی مەدەنی دانیشتووی شاری ئیسفەهانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە