دوکتۆر ناسر همەتی لە ئیسفەهان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: دەروونناسێکی کوردی دانیشتووی شاری ئیسفەهان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراوە.

٩ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٢:٢٠

 

هەنگاو: دەروونناسێکی کوردی دانیشتووی شاری ئیسفەهان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧١٩( ٢٦ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیسفەهان، دوکتۆر “ناسر همەتی” چالاکی کوردی دانیشتووی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

دوکتۆر ناسر همەتی دەرنوون ناس و خەڵکی شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلامە کە لە شاری ئیسفەهان دادەنیشێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە کوردە لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر رکانی ئەو چالاکە کوردە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەست نیە و نازانرێت کە لە کوێ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە