دوکتۆری بێهداری بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە تووشی کۆرۆنا بووە

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلی دووهەمی پەتای کۆرۆنا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە، دوکتۆری بێهداری بەندی ژنان تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

٥ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٢:٠٩

 

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلی دووهەمی پەتای کۆرۆنا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە، دوکتۆری بێهداری بەندی ژنان تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوکتۆری بێهداری بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە ناوی ”لەیلا سادق فەر“ تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٧ ژنی ڕاگیراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون کە سێ کەسیان بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستییان بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیە، بەندی ژنان دۆخێکی نالەباری هەیە و لە هەموو خزمەتگوزارییەکی پزیشکی بێبەش کراون.

نزیکەی ٢٠٠ بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ژنان سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو هەر بەو هۆیەوە مانیان لە خواردن گرتبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە