دژایەتی دادوەر سەعیدی لەگەڵ ئازادی کاتی پەریسا سەیفی

هەنگاو: پەریسا سەیفی چالاکی فەرهەنگی خەڵکی کامیاران ماوەی حەفتەیە مانی لە خواردن گرتووە و دادوەر سەعیدی دژایەتی ئازادی کاتی ناو

٣ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٥:٢٨

 

هەنگاو: پەریسا سەیفی چالاکی فەرهەنگی خەڵکی کامیاران ماوەی حەفتەیە مانی لە خواردن گرتووە و دادوەر سەعیدی دژایەتی ئازادی کاتی ناوبراو بە دانانی بارمتە دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٢٢ی فیوریەی ٢٠٢٠)، بنەماڵەی پەریسا سەیفی بە مەبەستی ڕادەستکردنی بارمتەی داواکراو لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە مەبەستی ئازادی ناوبراو، سەردانی ئەو لقەی دادگای شؤڕسیان کردووە، بەڵام دادوەر سەعیدی وتوویە ئەو تاپۆیە نرخی ٧٠ میلیۆن تمەنە و ڕێگری کردووە لە ئازادی ناوبراو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کارناسێکی حکوومەتی بایەخی ئەو تاپۆیە ٤٠٠ میلیۆن تمەن خەمڵاندووە، لە کاتێکدا بارمتەی داواکراو بۆ ئازادی پەریسا ٣٠٠ میلیۆن تمەن بووە.

ئەو سەرچاوەیەی نزیک بە بنەماڵەی پەریسا سەیفی لە درێژەدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، بنەماڵەی سەیفی خێرا تاپۆیەکی دیکەیان دابین کردووە، بەڵام دادوەر سەیفی ئەویشی قەبووڵ نەکردووە و پێیانی وتووە کە سبەی بگەڕێنەوە هەتا بڵێم چی بکەن.

ڕۆژی پێنج شەممەش دادگای شۆڕش بە بنەماڵەی سەیفییان ڕاگەیاندبوو کە بە هۆی درەنگی کات ڕۆژی شەممە سەردانمان بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە پەریسا ماوەی ١٤ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، شەوی چوارشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ ( ١٩ی فێوریەی ٢٠٢٠)، پەریسا سەیفی چالاکی فەرهەنگی خەڵکی کامیاران دوای ١٠ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گوازراوەتەوە.

پەریسا سەیفی لە حاڵێکدا خوێنی هەڵێناوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگر بووە، ئیزنیشی نەداوە کە چارەسەری بۆ بکەن.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٢٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی گواستنەوەی پەریسا بۆ نەخۆشخانە لەگەڵی هاتوون و هەڕەشەیان لە پێرسنێلی نەخۆشخانەکە کردووە کە نابێت ئەو هەواڵە میدیایی بێتەوە.

پەریسا سەیفی، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٩ی فێوریەی ٢٠٢٠)  بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی و هەروەها گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، مانی لە خواردن گرتووە.

ماوەی ٤ حەفتەیە کە کەیسی پەریسا سەیفی دراوەتە دادگای شۆڕشی شاری سنە، بەڵام هەرجار بە بیانوویەک دانیشتنەکە دوا دەخەن.

پەریسا سەیفی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شاری سنە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار پەریسا سەیفی بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندنەکانی خەڵکی کوردستان بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کراوە.بازداشت شدە است.

پەریسا سەیفی خوێندنی لە بەشی هونەر تەواو کردووە و پێشتریش ئەندامی ئۆرکێستراکی فلارمۆبیکی سنە بووە. ناوبراو لە فلمی “مەینەتی” ڕۆڵی گێڕاوە و ساڵی ٢٠١٧ یەکێک لە بەشداربوانی پرۆگرامی هونەری کورد ئایدڵ بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە