دژایەتیی ''دادگا''ی ئورمیە لەگەڵ ئازادیی مەرجداری بەندکراوێکی سیاسی کورد

هەنگاو: دادگای ''ئینقلاب''ی ئورمیە ئازادیی مەرجداری بەندکراوێکی سیاسیی کوردی لە بەندیخانەی ئەو شارەدا، پەسند نەکرد.

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٠:٠٠

 

هەنگاو: دادگای ''ئینقلاب''ی ئورمیە ئازادیی مەرجداری بەندکراوێکی سیاسیی کوردی لە بەندیخانەی ئەو شارەدا، پەسند نەکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، داواکاریی ئازادیی مەرجداری ئازاد محەممەدی بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندی ١٢ی بەندی ئورمیە ڕاگیراوە  لەلایەن ''دادگای ئینقلاب''ی ئەو شارە کە لەلایەن ''قازی'' عەلی شێخلوو بەڕێوەچووە، ڕەت کرایەوە.

رەتکرانەوەی حوکمی ئازایی مەرجداری ئازاد محەممەدی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٢ی خەزەڵوەر / ١٣ی نۆڤامبر) بەو زیندانییە ڕاگەیەندراوە.

ئازاد محەممەدی بەندکراوی سیاسیی بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە ساڵی ٢٧١٥ (٢٠١٥) دەستبەسەر و ڕەوانەی ئیتلاعاتی سپا کرا. ناوبراو پاش ٣ مانگ بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەبێ پارێزەر سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و دواتریش بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوێزرایەوە.

دواتر ١٥ مانگ لە حوکمی ناوبراو کەم کرایەوە و ئێستا ٧ مانگی ماوە هەتا ماوەی حوکمەکەی تەواو بکات.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە