دۆخی دەروونی بەندکراوێکی سیاسی کورد لە کرماشان ناجێگیرە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی داڵاهۆ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردستانییەکان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و لە بەندیخانەی دێزڵئاوای

١٥ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٩:٤٤

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی داڵاهۆ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردستانییەکان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان دۆخی دەروونی ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ”کاوە مورادی“ ماوەی ١٨ مانگە کە لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ڕاگیراوە.

سەرچاوەیەک لە نێو بەندیخانەی کرماشانەوە لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ”کاوە مورادی“ دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی چوونە دەرەوەی نایاسایی لە سنوور و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری داڵاهۆوە حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

کاوە مورادی ماوەی ١٨ مانگە لە بەندیخانە بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی ڕاگیراوە و لەو ماوەیەدا تووشی نەخۆشی دەروونی بووە.

 

سازمان حقوق بشری هەنگاو یەم سەرچاوەیە کە هەواڵی ئەو بەندکراوە سیاسییە بڵاو دەکاتەوە و پیشتر هیچ سەرچاوەیک هەواڵی ناوبراوی بڵاو نەکردووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە