دۆزرانەوەی تەرمی کۆڵبەرێک لە چالدێران و کوژرانی کۆڵبەریکی دەستبەسەر کراو لە ماکۆ

هەنگاو: تەرمی کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی چالدران دۆزرایەوە و زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کۆڵبەرەی سێ ڕۆژ پێش لە ماکۆ کوژراوە، سەرەتا لەلایەن هێزە

٢١ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٤:٥٨


هەنگاو: تەرمی کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی چالدران دۆزرایەوە و زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کۆڵبەرەی سێ ڕۆژ پێش لە ماکۆ کوژراوە، سەرەتا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر کوژراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٩ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران بە ناوی ”عەسکەر محەمەدی“ تەمەن ٤٠ ساڵ لە بەرزایەکانی گوندی ”نەبی کەندی“ ئەو شارە و لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە.


ئەو کۆڵبەرە چوار ڕۆژ پێش بە مەبەستی کۆڵبەری ڕووی لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچە کردبوو و لەوکاتەوە چارەنووسی نادیار بوو و بە هۆی سەرما بردووییەوە گیانی لە دەست داوە.


لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە هەنگاو گەیشتووە، بورهان جنیکانلو، ئەو کۆڵبەرە لاوەی خەڵکی ماکۆ کە ڕۆژی دووشەممە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست دا، سەرەتا دەستبەسەر و دواتر لە ەمودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە.


کۆڵبەرێک کە لەگەڵ بورهان و باقی کۆڵبەرەکانی دیکە بووە لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە بورجەکی ٤٦ی ناوچەی سنووری بازرگان، بورهان و دوو کۆڵبەری دیکەیان دەستبەسەر کردووە و فەرماندەی ئەو بورجەکە بورهانی لە مەودای چەند مەتری داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دوو کۆڵبەرەکەی دیکەش دوای بینینی ئەو دیمەنە ویستوویانە هەڵبێن کە لەلایەن هەمان کەسەوە تەقەیان لێکراوە و بە سەختی بریندار کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە