دیاکۆ تارا دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای ئەمساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەرد.

٧ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢٢:٥٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای ئەمساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٦ی ژانویەی ٢٠٢٢)، دیاکۆ تاران، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار دوای بانگ کران بۆ جێبەجێ کردنی سزاکان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٦ مانگ بەندکران کە بە سەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.
دیاکۆ تارا خەڵکی گوندی «کێلە سیپان» ی پیرانشار، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (١٢ی جولای ٢٠٢٠)، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و دوای دوو حەوتوو بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو دواجار بەهاری ئەمساڵ لەلایەن دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە