دیواندەرەـ کوژرانی چوار ئەندامی بنەماڵەیەک بە دەستی زاواکەیان + وێنە

هەنگاو:کەسێک بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بە چەک هێرش دەکاتە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسیان لێ دەکوژێت.

٢٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٢:١٩

 

هەنگاو:کەسێک بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بە چەک هێرش دەکاتە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسیان لێ دەکوژێت.

  بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ١٨ی ئاوریلی ٢٠١٨) لە گوندێکی شاری "دیواندەرە"ی سەر بە پارێزگای سنە، بەھۆی کێشەی خێزانی کەسێک بە چەک ھێرشی کردووەتە سەر ماڵ خەزووری بە ناوی (موحەمەد سەلیم دادگەر) و چوار کەسی کوشتووە و کەسێکی دیەکش بریندار بووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کەسی ھێرشبەر بە ناوی (ڕەسوول فکرەت) کە ئەندامی چەکداری سپای پاسدارانی بووە،کێشەی لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەبووە و ماوەیەک بووە ھاوسەرەکەی گەڕاوەتە ماڵی باوکی لە گوندی "شەریف‌ئاوا" و کاتژمێر ٦ی ئەمڕۆ چوارشەممە زاواکەیان بە چەک ھێرشی کردووەتە سەریان و "محەمەد سەلیم" خەزوور و خەسووی بە ناوی تەلێعە و و ھاوسەرەکەی (پرشنگ ٣٠ ساڵە)  و خۆشكی هاوسەرەکەی بە ناوی (نینا تەمەن ١٠ ساڵ) کوژراون.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ھاوکات لەو کێشە کۆمەڵایەتییەدا، کوڕی بکوژەکەش بە ناوی "ئادرینا" تەمەن ٥ ساڵ بە سەختی بریندار بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە