دێولان وەرزێرێک بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: وەرزێرێکی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە لەکاتی کار کردن و بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا.

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٠:١٠

 

هەنگاو: وەرزێرێکی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە لەکاتی کار کردن و بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ( ٦ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٢٨ی مارسی ٢٠١٨)، وەرزێرێکی خەڵی گوندی ”سی و سێ مەردان“ی دێولان لەکاتی کێڵانی زەوی و بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا.

ناسننامەی ئەو وەرزێرە کە تەمەن ٦٥ ساڵ بووە ”عەباس شەریعەتی“ ڕاگەیندراوە.

عەباس شەریعەتی دوای وەرگەڕانی تراکتۆرەکە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە