دەروێشێکی کورد لەسێدارە درا

هەنگاو: یاوەر محەمەد سەلاس دەروێشی گونابادی و خەڵکی پارێزگای لوڕستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.

٢٨ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٢:٠١

 

هەنگاو: یاوەر محەمەد سەلاس دەروێشی گونابادی و خەڵکی پارێزگای لوڕستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٢٨ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ١٨ی ژوئەنی ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی یاوەر محەمەد سەلاس، دەروێشی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە تەمەنی پەنجا ساڵە یەک زستانی لە شاری تاران و لە کاتی پشێوییەکانی تاران و هێرشی هێزە ئەمنییەکانی بۆ سەر دەروێشە گونابادییەکان و بریندارکردنیان، بە پاس سێ ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی کردە ژێرەوە و گیانیان لەدەست دا.

ئەو کات دەروێشە گونابادییەکان لە دەوروبەری ماڵی “نوورعەلی تابەند” یەکێک لە ڕێبەرانی ئەو فیرقە ئایینییە لە تاران کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێک خست کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشیان کرایە سەر و بە دەیان کەسیان لێ بریندار و دەستگیر کرا.

محەمەد سەلاس خەڵکی شاری بروجێردی پارێزگای لوڕستان و دانیشتووی تاران بووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە