دەرکردنی یەک حوکمی سێدارە، ١١٦ ساڵ بەندکران و ٣٥٤ قامچی بۆ ٣٧ چالاکی کورد لە مانگی ژوئیەی ٢٠٢٠

هەنگاو: لە ماوەی مانگی زایینیی رابردوودا لانیکەم ٣٧ چالاکی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارە، بەندکران، لێدانی قامچی و پێب.

١٣ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٠:٠٧


هەنگاو: لە ماوەی مانگی زایینیی رابردوودا لانیکەم ٣٧ چالاکی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارە، بەندکران، لێدانی قامچی و پێبژاردنیان بە سەردا سەپاوە.

بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندیی ئاماریی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ژوئیەی ٢٠٢٠، لانیکەم ٣٦ چالاکی مەدەنی، سیاسی و مەزهەبیی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە دادگایی کراون و سەرجەم حوکمی ١٠٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران( تعزیری)، ١٣ ساڵ حوکمی بەندکرانی هەڵپەسێردراو( تعلیقی) و لێدانی ٣٥٤ قامچییان بە سەردا سەپاوە. چالاکێکی دینیش حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ١٦ چالاکی سیاسی، ١١ چالاکی مەزهەبی و ١٠ چالاکی مەدەنی لە مانگی رابردوودا دادگایی کراون و حوکمیان بە سەردا سەپاوە.

شایانی باسە کە دوو چالاکی سیاسیی ژن لە مانگی رابردوودا سەرجەم حوکمی ٢٠ ساڵ و ٥ مانگ و هەروەها لێدانی٣٠ قامچییان بە سەردا سەپاوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە