دەریا تاڵبانی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد

هەنگاو: مانگێک پاش دەستبەسەرکرانی دەریا تاڵبانی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، ئەم هاووڵاتییە کوردە گوازر

٢٦ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٦:٠٦

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: مانگێک پاش دەستبەسەرکرانی دەریا تاڵبانی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، ئەم هاووڵاتییە کوردە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١٣ی فێبریوێری ٢٠٢١)، دەریا تاڵبانی، لە پاش مانگێک دەستبەسەری و کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپێچێنەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد.

دەریا تاڵبانی، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی چالاکانی کورد، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ ژنەچالاکی کورد دەستبەسەر کرابوون کە تا ئێستا چوار کەسیان ئازاد کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە