دەزگای قەزایی ئێران دەستی بەسەر خانووبەرەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ گرت + بەڵگە

هەنگاو: خانووبەرەی چالاکێکی سیاسی خەڵکی شنۆ کە لەژیر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ناچار بوو زێدی خۆی بەجێ بهێڵێت، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە دەستی بەسەردا گیرا.

١٠ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٢:٢٠

 

هەنگاو: خانووبەرەی چالاکێکی سیاسی خەڵکی شنۆ کە لەژیر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ناچار بوو زێدی خۆی بەجێ بهێڵێت، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە دەستی بەسەردا گیرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دادگای شۆڕشی شنۆ، دەستی بەسەر خانوو بەرەی چالاکێکی سیاسی کورد بە ناوی ”یەعقووب مستەفەوەی“ خەڵکی بەخشی نەڵۆسی سەر بە شاری شنۆ دا گرت.

یەعقووب مستەفەوی چالاکی سیاسی خەڵکی نەڵۆس بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ناچار بووە زێدی خۆی بەجێ بهێڵێت و ئیستا لە وڵاتێکی ئەورووپایی گیرساوەتەوە.

دادگای شۆڕشی شنۆ بە پشتبەستن بە ماددەی ٩٩ی یاسای جێبەجێ کردنی حوکمە مەدەنییەکان خانووبەرەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی زەوت کردووە و دەستی بەسەردا گرتووە.

لە بەڵگەی دادگا دا هاتووە کە ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیبی دێموکرات و پڕوپاگەندە دژی نیزام بڕیاری دەستبەسەر کردنی دراوە و لەو ڕووەوە کە ئاگادار بووین ئێرانی بەجێ هێشتووە خانووبەرەکەی دەستی بەسەردا دەگیردرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە