دەسبەسەر کرانی دوو کۆڵبەر لە سەردەشت و سەلاسی باوەجانی

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردودا دوو کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کروان.

٦ بەفرانبار ٢٧١٨، ٠٩:٥٦

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردودا  دوو کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کروان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری سەردەشت، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵیان بە ناوی ”محەمەد وەیسی“ دەستبەسەر و دوای ٤٨ کاتژمێر ئازادیان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرمشان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەچەکدارەکانی ئێران دەستبەسەر کراوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ”عەلی حەسەن کاکەوەیسی“ ڕاگەیاندووە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە