دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد لە بانه

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مانگێک پێش ئێستا لاوێکی کوردی خەڵکی شاری بانەیان دەستبەسەر و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

٢٤ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢١:٥٢

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مانگێک پێش ئێستا لاوێکی کوردی خەڵکی شاری بانەیان دەستبەسەر و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە کۆتایی‌یەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ (نێوەڕاستی نۆڤەمبر) لە نێو شاری بانەدا لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵەیان بەناوی ''کامیار شەریفی'' کوڕی مەحیەدین دەسبەسەر و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کردووە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی شەریفی لەم پێوەندییەدا بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە کەلە مانگی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی سنە و بانەیان کردووە بەڵام هیچ وەڵامێکیان لەمەڕ چارەنووسی کوڕەکەیان وەرنەگرتتوە و ئەمەش نیگەرانیی ئەوانی لێ کەوتووەتەوە.

هەتا ئێستا هۆکار یان هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ هەنگاو ناڕوون ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە