دەسبەسەرکرانی دوو مێرمنداڵی کورد لە سنە بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی

هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە، دوو لاوی کوردیان بە تۆمەتی ''چالاکیی سیاسی'' دەسبەسەر کرد.

١٧ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٢:٥٥

 

هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە، دوو لاوی کوردیان بە تۆمەتی ''چالاکیی سیاسی'' دەسبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە سەرەتاکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ دوو لاوی خەڵکی شاری سنە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی ڕێزلێنان لە شەریف باجوەر و هاوڕێیانی و هەروەها ئەندامەتی و هاوکاریی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە ناوی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی ''ئارام نیلی تەمەن ١٧ ساڵ کوڕی فەرەیدوون و شاهۆ پەرچەمی تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی محەمەد'' ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەسبەسەرکرانیان، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەسەر دەستدا نییە و ئەمەش پەرۆشی و نیگەرانیی بنەماڵەکانیانی لێ کەوتۆتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە