دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

٢٣ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٢٢:٠٧

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەوتووی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ”عوسمان خوداکەرەمی“ و ”ئیسماعیل ناهیدە“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە و یان ئە وتۆمەتانەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە خراوەتە پاڵیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان کردووە بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە و هێشتا چارەنووسی ڕۆڵەکانیان نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە عوسمان خوداکەرەمی خەڵکی گوندی وەتمیش و جووتیار بووە و ئسیماعیل ناهیدەش خەڵکی گوندی ”مەنەچەری“ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە