دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

هەنگاو: حەفتەی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٥:٣٤


هەنگاو: حەفتەی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەفتەی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە گەڕەکی کەمەربەندی ئەو شارە هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”سوهەیب ساعیدی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


بە وەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سوهەیب ساعدی دوای دەستبەسەر کران چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کردنی ئەو لاوە کوردە نەزانراوە، بەڵام بە وتەی شایەتحاڵەکان هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی سوهەیب ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزییان پێی کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە