دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی نێی مەریوان

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە مەریوان حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٢٥ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٠:٥٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە مەریوان حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٠ی جولای ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای سنە هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوانیان بە ناوی “ کامران داستان” دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنە گواستوویانەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کامران داستان تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شارەدێی نێ لە ناو دووکانەکەی خۆی کە لە پاساژی کوردستانی مەریوان هەڵکەوتووە دەستەبسەر کراوە و هێزەئەمنیەیکان پاشان ماڵەکەیان پشکنیوە .

ئەو سەرچاوەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، کامران داستان دوای دەستبەسەر کران بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی سپا لە سنە گوازراوەتەوە و لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی کامران داستان و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراونەتە پاڵ ناوبراو، لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە