دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

١٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٤:٤٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لە گوندی زێوە هاووڵاتییەکیان بە ناوی محەمەد مەحموودی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی محەمەد مەحموود و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە