دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە

٦ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢١:٢٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ )٢١ی دێسامبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی کەریم پوورمحەمەد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەریم پوورمحەمەد بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ کەریم پوورمحەمەد لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە