دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر وچارەنووسی ناڕوونە.

١ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٣:٢٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر وچارەنووسی ناڕوونە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتیەی خەڵکی گوندی "روتەوەن"سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی "سادق وەیسی" دوو حەوتوو لەمەوبەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سادق وەیسی بە بێ نیشندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە.

دوای تێپەربوونی نزیک بە دوو حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە ڕوانسەرییە و سەرەڕایی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنوسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە