دەستبەسەر کران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوه

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە.

٨ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٠:٢٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوه بە ناوی پەیمان ئەحمەدی بە بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەیمان ئەحمەدی دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری کرماشان گوازراوەتەوە.

هەتا  کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ پەیمان ئەحمەدی نەزانراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە