دەستبەسەر کران و گواستنەوەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە دوو مانگ پێش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کرابوون،

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٠:٠١

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە دوو مانگ پێش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی جوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٨ی جولای ٢٠٢١)، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی تۆفیق ڕاد و ڕەزا ئیبراهیمی دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراونەتەوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٢ی مەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرابوونەوە و پاش ٤٥ ڕۆژ نزیکەی سێ حەوتوو بەر لەئێستا گوازرابوونەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ئورمیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیەوە، ناوەندە ئەمنییەکان ئەم دوو هاووڵاتییەیان بۆ “ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان” تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە